close-icon

چوونەژوورەوە

ئایا سەردەمی دێپ بەسەرچووە؟

6877 جار بینراوە

لەسەرەتاکانی نەوەدەکان دێپ بەهۆی فیلمی "ئێدوارد سیزەرهاندس" سەرنجی بینەران و ڕەخنەگرانی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا ، دواتر لەفیلمی What's Eating Gilbert Grape لەپاڵ ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆش یەکێکی دیکە لەجوانترین ڕۆڵەکانی خۆی گێڕا !
یەکەم کاری فیلمی ژیانامەیی Ed Wood بوو کە ڕۆلێکی زۆر جوان و باسنەکراوی گێڕا لەساڵی ١٩٩٤!


دوای دەرکەوتنی لە هەندێ فیلمی دیکەی شکستخواردووی وەک Nick of Time , Dead Man , The Brave،دووبارە دێپ بەهێزەوە گەڕایەوە لەفیلمی Donnie Brasco و لەپاڵ ئاکتەر ئەل پاچینۆ فیلمێکی سەرکەوتوو بوو بۆی.دواتریش لەساڵی 1999ش بەشداربوو لەفیلمی Sleepy Hollow کەوا ئەمیش بە یەکێک لە سەرکەوتووترین فیلمەکانی دێپ هەژمار دەکرێت ، لەدوای ئەمەوە تاکو ساڵی ٢٠٠٥ بەسەردەمی زێڕینی ئەم ئەکتەرە هەژمار دەکرێ !


سەرەتا دێپ بەشداربوو لەفیلمی Pirates of the Caribbean: The Curse of the Black Pearl کەوا سەرکەوتنێکی بەرچاوی هەبوو و دێپ نۆمینەیت کرا بۆ ئۆسکار دوای ئەمەش فیلمێکی دیکەی سەرکەوتوو بەناوی Once upon a Time in Mexico ، و فیلمی Lost in La Mancha و Charlie and the Chocolate Factory کەوا پێشوازیەکی باشیان لێکرا ، دوای ئەمەش بۆ دووەمجار لەڕێگای فیلمی Finding Neverlandەوە پاڵیوراو کرا بۆ ئۆسکار ، ساڵی ٢٠٠٦ ساڵێکی شکخستواردوو بۆ دێپ و فیلمەکانی پێشوازیەکی باشیان لێنەکرا لالەیان ڕەخنەگرانەوە ، دوایین فیلمی بەهێزی دێپ لەساڵی ٢٠٠٧ بوو کە ئەویش فیلمی Sweeney Todd: The Demon Barber of Fleet Street بوو کە دێپ بەمهۆیەوە بۆ سێیەمجار پالیوراو کرا بۆ ئۆسکار ... بەلام دوای ئەوە
دێپ بەتەواوی خۆری ئاوابوو ...
لەدوای ٢٠٠٧ەوە هەموو فیلمەکانی دێپ نە پاڵێوراو کران بۆ ئۆسکار و نە بەدلی ڕەخنەگران بوون ،تاکە فیلم کە شایستەی باسکردن بێ فیلمی بلاک ماس بوو کەوا تەنها نواندنەکەی دێپ جوان بوو و فیلمەکە لەرووی سیناریۆوە بەهێز نەبوو، دێپ وەک خراپترین ئەکتەری سالی ٢٠١٥ هەڵىژێردرا بەهۆی ڕۆڵەکەی لە فیلمی Mortdecai ، هەروەها فیلمی London Fieldsیش لە وێبسایتی ڕۆتن تۆمەیتۆسدا ڕێژەی%0ی پێدراوە ،لەوانەشە زۆر کەس هەبن ئێستاش چێژ لەفیلمەکانی ئەم ئاکتەر بینن بەڵام بە بەراورد بەوەی کەوا دێپ سەردەمانێک لەپاڵ ئاکتەرە گەورەکان پاڵێوراوی ئۆسکار بووە ، ئەبێ بگوترێ کەوا ئێستا بەرەو شکستێکی گەورە چووە ، کەواتە جۆنی دێپ دەمێکە خۆری ئاوابووە و ئەو ئەکتەرە نەما کەوا لە سێ ساڵدا دوو جار بۆ ئۆسکار پاڵێوراو بکرێ و سەردەمی بەکۆتا هات ..... ئەمەش ڕاستیەکی تاڵە و پێویستە قبوڵ بکرێت :(