close-icon

چوونەژوورەوە

ئوردن: ئەنجیلینا جۆلی سەردانی ئاوارەكان دەكات

1624 جار بینراوە

ئوردن: ئەنجیلینا جۆلی سەردانی ئاوارەكان دەكات
ئەكتەری بە توانای ئەمریكی، ئەنجیلینا جۆلی كە هاوكات نوێنەری نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ كاروباری پەنابەران سەردانی عەممانی پایتەختی ئوردنی كرد بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە رەوشی پەنابەرانی سووری لەو وڵاتە.
جوولی لە گەشتەكەیدا سەردانی كەمپی زەردی لە باكوری رۆژهەڵاتی ئوردن كرد كە نزیكەی 75 هەزار ئاوارەی سووری لێ نیشتەجێیە.
ئەنجیلینا جۆڵی پاش سەردانەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند " لێرەم لەم كەمپە بۆ ئاگادار بون لە رەوشی پەنابەرانی سووری لە ئوردن لە نزیكەوە، ئەوان بارودۆخیان باش نییە، پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی زیاتر هەیە "
جولی وتیشی " لێرە ژن‌و مناڵی لێیە كە پێویستیان بە پێداویستی پزیشكی زیاترو هاوكاری مرۆیی پێویست هەیە "
ئەو سیناماكارە ئەمریكییە ئەوەشی وت " لە سەرەتای مانگەوە تاوەكو ئێستا هیچ برە خواردنێك بۆ ئەم كەمپە رەوانە نەكراوە، داوا دەكەین كە هاوكاری زیاتری پەنابەران بكرێت "

ئامادەکردنی هەواڵ : Ar Kan Jaf