تۆم هانكس
هەواڵ

تۆم هانكس

تۆماس جێفری هانکس ناسراو بە تۆم هانکس لەدایکبووی ۹ی تەمووزی ساڵی ۱۹٥٦ لە شاری کۆنکۆردی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا لەدایکبووە، باوکی هانکس لە نەخۆشخانە ئیشی کردووە و دایکیشی چێشتلێنەر بووە، دایکی خەڵکی وڵاتی پورتوگاڵ بووە و باوکیشی ئینگلیزبووە، دایک و باوکی تۆم لە ساڵی ۱۹٦۰ لەکاتێکدا ئەم تەنها ۱٤ ساڵ بوو لە یەکتر جیابوونەوە و منداڵەکان لەگەڵ باوکیان ئەژیان.

ناو: تۆماس جێفری هانکس
ڕۆژی لەدایکبوون: ۹ی تەمووزی ۱۹٥٦
شوێنی لەدایکبوون: کۆنکۆرد، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا
شوێنی نیشتەجێبوون: لۆس ئەنجڵۆس
بەهرە: نواندن، دروستکەری فیلم

هانکس بەشی شانۆگەری خوێندووە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، ناوبراو ئەگێڕێتەوە کەزۆر حەزی بە کاری نواندن بووە و لە کاتی خوێندنی کۆلێژدا ڕۆشتووە بۆ هۆڵی شانۆگەری و بەردەوام سەیری شانۆگەری کردووە، هانکس لە ساڵەکانی خوێندنیدا بەشداری لە فیستیڤاڵی great lakes theater festival کردوو و ڕۆڵی پرۆتیسی بینی لە پارچە نوسینێکی شکسبیر بەناوی the two gentelman of verona، و توانی خەڵاتی باشترین ئاکتەری ئەو فیستیڤاڵە بەدەست بهێنێت.

لە ساڵی ۱۹۷۹ هانکس ڕۆشت بۆ نیویۆرک  و لەوێ لە ساڵی ۱۹٨۰ بەشداری لە یەکەم فیلمی خۆیدا کرد بە ناوی He Knows You're Alone و لە ساڵەکانی داهاتوودا بەشداری لە چەندین فیلمی تری کۆمیدی کردووە، لەساڵی ۱۹٨٦ لە فیلمی Nothing in Common یەکەم ڕۆڵی دراماتیکی خۆی برد و پاشان بەشداری لە چەندان فیلمی تردا کردووە، وە لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد و وتی ( ئەوە ژیانی کارکردنی گۆڕیم و بەشێکی خۆشبوو لە کارکردنمدا، هەروەها بەشێکی سرووشتی و ئاساییە)،
پاشان هانکس بەشداری لە فیلمی Dragnet و Big کردووە و وای لێکرد بە ئەستێرەیەکی بەهرەمەندی هۆڵیوود بناسێنرێت، وە بۆ یەکەم جار پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەر.

لە ساڵەکانی داهاتوودا تۆم بەشداری لەم فیلمانەدا کردووە:
The 'Burbs {1989}
Turner & Hooch {1989}
Joe Versus the Valcano {1990}
The Bonfire of the Vanities {1990}

هانکس لە ساڵی ۱۹۹۲ دیسان گەڕایەوە لوتکە بە ڕۆڵ بینینی ئەفسانەیەکی بەیسبۆڵ کە دەبێت بە ڕاهێنەر لە فیلمی A League of Their Own،  هانکس پێی وابوو کە سەرەتاکانی ڕۆڵگێڕانی زۆر باش نەبووە بەڵام ئێستا تواناکانی پەرەیان سەندووە، لە ساڵی ۱۹۹۳ ڕۆڵی لەفیلمی Philadelphia گێڕا کە ڕۆڵی پارێزەرێکی هاوڕەگەزباز دەبینێت سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی تۆمارکرد و توانی بۆ یەکەم جار ببێت بە براوەی خەڵاتی  Best Actor Oscar بۆ ڕۆڵ بینینی لەو فیلمەدا.

وە پاشان لە ساڵی  ۱۹۹٤ و دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی هانکس جارێکی تر مێژووی نوسیەوە بە بەشداری کردنی لە فیلمی Forrest Gump کە ٦۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی بوو لە سەرانسەری جیهاندا و ناوبراو توانی دووەم خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.

پاشان لەدوای ساڵێک و لە ساڵی ۱۹۹٥ بەشداری لە فیلمی Apollo 13 کرد و فیلمەکە پاڵێورا بۆ ۹ خەڵات و توانی دووانیان بەدەست بهێنێت، لەکۆتاییەکانی ئەو ساڵەدا هانکس بەشداری دەنگی لە فیلمی ئەنیمەیشنی Toy Story کرد بە بردنی دەنکی (وودی).1719

لە درێژەی کاروانە سەرکەوتوەکانی هانکس ئەمجارە و لەساڵی ۱۹۹٦ ئەبێتە دەرهێنەر و نوسەر و ئاکتەر لە هەمان کاتدا لە فیلمی That Thing You DO! کە باس لە گرووپێکی پۆپی ساڵی ۱۹٦۰ەکان ئەکات، پاشان هانکس وەک پڕۆدویسەر { دابینکەری پارە } بەشداری لە زنجیرەی From The Earth To The Moon کرد کە لە ۱۲ ئەڵقە پێک هاتبوو،

پاشان لە ساڵی ۱۹۹۸ لە پڕۆژەی داهاتویدا لەگەڵ دەرهێنەری گەورە ستیڤن سپیڵبێرگ ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە فیلمی Saving Private Ryan کە یەکێکە لە باشترین فیلمی شەڕ لە مێژوودا و بووە هۆی ئەوەی سپیڵبێرگ دووەم نازناوی باشترین دەرهێنەر بباتەوە. پاشان بەشداری لە فیلمەکانی Sleepless in Seattle و You've Got Mail لەگەڵ خانمە ئاکترێس مێگ ڕیان کرد، پاشان بەشداری لە فیلمی The Green Mile کرد و گەڕایەوە بۆ وەرگرتنی دەنگی وودی لە فیلمی Toy Story 2، پاشانیش لە ساڵی ۲۰۰۰ خەڵاتی Golden Globeی بردەوە بۆ ڕۆڵبینی لە فیلمی Cast Away.

لە ساڵی ۲۰۰۱ وەک نوسەرێک و پڕۆدویسەرێک بەشداری لە زنجیرەی Band of Brothers کرد، و لە ساڵەکانی دوایدا بەشداری لە فیلمی Road to Perdition کردووە و پاشانیش لەگەڵ لیۆناردۆ دیکاپیرۆ بەشداریان لە فیلمی Catch Me if You Can کرد کە لە چیرۆکێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە، و لە هەمان ساڵدا لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەرکی دابینکردنی بودجەی فیلمی My Big Fat Greek Weddingیان گرتە ئەستۆ.

لە ۲۰۰٤ٚ لە ۳ فیلمی تردا دەرکەوت لەژێر ناوەکانی The Ladykillers و The Polar Express و بۆ سێیەم جار لەژێر دەستی ستیڤن سپیڵبێرگ لە فیلمی گەورەی The Terminal بەشداری کرد، پاشان بەشداری لە فیلمی The Da Vinci Code کردووە کە داهاتی لەسەرانسەری جیهان گەیشتە ۷٥۰ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لە ساڵی ۲۰۰۷ بەشداری لە فیلمەکانی Charlie Wilson's War و The Great Buck Howard کردووە هەم وەک بەرهەمهێنەر و هەم وەک ئاکتەر.

لە ۱٥ی ٥ی ساڵی ۲۰۰۹ بەشداری لە فیلمی Angels & Demons کرد و پاشان بوو به بەرزترین مووچە وەرگر لەناو هەموو ئاکتەرەکاندا، و بوو بە پڕۆدویسەری فیلمی Where The Wild Things Are.

لە ۲۰۱۰ دیسان کاری دەنگی وودی وەرگرت لە زنجیرە فیلمی Toy Story 3 کە بوو بە پڕداهاتترین ئەنیمەیشن لە جیهاندا بە تێپەڕاندنی ۱ ملیار دۆلار، تۆم بەرهەمهێنەریش بوو لە زنجیرەی The Pacific، پاشان لە ساڵی ۲۰۱۱ هانکس وەک نوسەر و دەرهێنەر و پڕۆدویسەر و ئاکتەر بەشداری لەفیلمی Larry Crowne کرد و لەهەمان ساڵدا بەشداری لە فیلمی Extremely Loud and Inceredibly Close کرد و لە ۲۰۱۲ بەشداری دەنگی کرد لە زنجیرەی Electric City کە لە دەرهێنانی خۆیبوو،  و بەشداری لە فیلمی Cloud Atlas کردووە و وەک بەرهەمهێنەر بەشداری فیلمی Game Changeی کردووە. لە ساڵی ۲۰۱۳ هانکس بەشداری فیلمەکانی Captain Philips و Saving Mr. Banks کردووە و خەڵاتی گۆڵدن  گڵۆپی بردۆتەوە، لە ساڵی ۲۰۱٥ هانکس دیسانەوە دێتەوە لای سپڵبێرگ و ئەمجارەیان لە فیلمی Bridge of Spies ڕۆڵی بینی و ئەم فیلمە دەنگدانەوەیکی زۆری هەبوو و لە ساڵی ۲۰۱٦ بەشداری لە فیلمی کۆمیدی و درامی       A  Hologram for the King کرد، وە پاشان لە فیلمی Sully بەشداری کرد کە لە مانگی ۹ی ساڵی ۲۰۱٦ بڵاوکرایەوە و لە فیلمی Inferno کە لە مانگی ۱۰ی ۲۰۱٦ بڵاو کرایەوە بەشداری کردووە، لە ساڵی ۲۰۱۷ لەگەڵ خانمە ئاکترێس ئێما واتسۆن بەشداری فیلمی The Circleی کردووە.

هانکس لە ساڵی ۱۹۷۸ ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئاکترێسی ئەمریکی Samantha Lawes پێکهێنا و کە پێش ساڵێک کوڕێکیان بوو بە ناوی کۆلین هانکس و پاش ٤ ساڵ لە هاوسەرگیری کچێکیان بوو بەناوی ئیلیزابێز هانکس، لە دوای ۹ ساڵ لە هاوسەرگیری هانکس و هاوسەرەکەی لە یەکتر جیاوونەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکترێس Rita Wilson کرد کە لە ساڵی ۱۹۸٥ لە فیلمی Volunteers کاری لەگەڵدا کردبوو و لەگەڵ ئەم هانکس بۆ جاری سێیەم و چوارەم بوو بە باوک.

خەڵاتەکان:
۲ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری ساڵ
٤ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ
۸ Emmy Awards
۲ Screen Actors Guilds Awards

کۆی گشتی : ۱۷ خەڵات


لە قسە جوان و بەنرخەکانی تۆم هانکس:
{گرنگ نیە خەڵکی چۆن بیرەکەنەوە، خۆت ئەزانی چیت کردووە}

{دایکم هەمیشە پێی ئەوتم پێویستە ڕابردوو لە پشتی خۆت دانێی پێش ئەوەی دەستپێبکەیت}

{پێم وایە هەست بە باشی بکەیت باشترە لەوەی باش دەرکەویت}

{ئەگەر قورس نەبوایە هەموو کەسێک ئەیکرد، ئەوە قورسیەکەیەتی وای لێ ئەکات تایبەت بێت}

{لەوانەیە ئەوەنە بژیت کە ئەتەوێت بەڵام نەک ئەوەنەی کە ژیاویت}

{ژیان وەک قوتویەکی چکلێت وایە.... هەرگیز نازانی چیت بەر ئەکەوێت}

{من زیاتر لە ۲۰ فیلمم دروست کردووە و تەنها ٥یان باشن}


ئەو بەرهەمانی تۆم هانکس بەشداری تیاکردوون:
شانۆگەری:
The Taming of the Shrew (1977)
Halmet (1977)
Polly (1978)
The Two Gentelman of Verona (1978)
The Wild Oats (1978)
King John (1978)
Twelfth Night (1979)
Juno and the Paycock (1979)
Do Me a Favorite (1979)
The Mandrake (1979)
Lucky Guy (2013)

فیلم:
ڕۆڵبینین ( ئاکتەر):
He Know You're Alone (1980)
Splash (1984)
Bachelor Party (1984)
The Man with One Red Shoe (1985)
Volunteers (1985)
The Money Pit (1986)
Nothing in Common (1986)
Every Time We Say Goodbye (1986)
Dragnet (1987)
Big (1988)
Puchline (1988)
The 'Burbs (1989)
Turner & Hooch (1989)
Joe Versus the Valcano (1990)
The Bonfire of the Vanities (1990)
Radio Flyer (1992)
A League of Their Own (1992)
Sleepless in Seattle (1993)
Philadelphia (1993)
Forrest gump (1994)
Apollo 13 (1995)
Toy Story (1995)
That Thing You Do (1996)
Saving Private Ryan (1998)
You've Got Mail (1998)
Toy Story 2 (1999)
The Green Mile (1999)
Cast Away (2000)
Road to Perdition (2002)
Catch Me If You Can (2002)
The Ladykillers (2004)
The Terminal (2004)
Elvis Has Left the Building (2004)
The Polar Express (2004)
The Da Vinci Code (2006)
Cars (2006)
Charlie Wilson's War (2007)
The Simpsons Movie (2007)
The Great Buck Howard (2009)
Angel & Demos (2009)
Toy Story 3 (2010)
Hawaiian Vacation (2011)
Larry Crowne (2011)
Small Fry (2011)
Extremely Load and Incredibly Close (2011)
Cloud Atlas (2012)
Partysaurus Rex (2012)
Captain Philips (2013 )
Saving Mr. Banks (2013)
Bridge of Spies (2015)
Ithaca (2015)
A Hologram for the King (2016)
Sully (2016)
Inferno (2016)
The Circle (2017)

دەرهێنەر/نوسەر/دەنگ:
That Thing You Do! (1996)
Magnificent Desolation: Walking on the Moon 3D (2005)
Beyond All Bounaries (2009)
Larry Crowne (2011)

بەرهەمهێنەر (پڕۆدویسەر):
Cast Away (2000)
My Big Fat Greek Wedding (2002)
Connie and Carla (2004)
The Polar Express (2004)
Magnificent Desolation: Walking on the Moon 3D (2005)
The Ant Bully (2006)
Starter for 10 (2006)
Evan Amighty (2007)
Charlie Wilson's War (2007)
Mamma Mia! (2008)
City of Ember (2008)
The Great Buck Howard (2009)
My Life in Ruins (2009)
Where the Wild Things Are (2009)
Beyond All Boundarias (2009)
Larry Crowne (2011)
Parkland (2013)
Ithaca (2016)
My Big Fat Greek Wedding 2 (2016
A Hologram for the King (2016)
Sully (2016)
The Circle (2017)
Mark Felt: The Man Who Brought Down the White House (2017)

درامای تەلەڤزیۆنی:
ڕۆڵبینین (ئاکتەر) :
The love Boat (1980)
Bosom Buddies (1980-1982)
Mazes and Monsters (1982)
Taxi (1982)
Happy Days (1982)
Family Ties (1983-1984)
Saturday Night Live (1985-2017)
Tales from the Crypt (1992)
Fallen Angels (1993)
From the Earth to the Moon (1998)
Band of Brothers (2001)
Freedom: A History of US (2003)
30 Rock (2011)
Toy Story of Terror (2013)
The Greatest Event in Televesion History (2014)
Toy Story That Time Forgot (2014)
Maya & Marty (2016)

دەرهێنەر/نوسەر/دەنگ:
Saturday Night Live (1985-2017)
Tales from the Crypt (1992)
Fallen Angles (1993)
A League of Their Own (1993)
From the Earth to the Moon (1998)
Shooting War (2000)
Band of Brothers (2001)
The pacific (2010)
Killing Lincoln (2013)

بەرهەمهێنەر:
From the Earth to the Moon (1998)
Band of Brothers (2001)
We Stand Alone Toghether (2001)
Big love (2006-2011)
The pacific (2010)
The Assassination of Pressident Kennedy (2013)
The Sixties (2014)
Olive Kitteridge (2014)
The Seventies (2015)
The Eighties (2016)
The Nineties (2017)


وەرگێڕان: ژێنەر محمد {گرووپی KTG}


پۆستکراوە لە لایەن : بڕیار بورهان


3125 جار بینراوە

نوێترین فیلم

  • 6.6  / 10
    4,086

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / ئینگلیزی / عه‌ڕه‌بی

    ماوەی فیلم / 91 خوله‌ك

    +17

    درێژە

    Small Town Crime (2017)

    2520

    91 خوله‌ك

  • ٦.٤  / 10
    ٧.٨٨٢

    زمان/ ماندارین

    ژێرنوس / كوردی

    ماوەی فیلم / ١١٥ خوله‌ك

    ١٣

    درێژە

    True Legend (2010)

    20916

    ١١٥ خوله‌ك

  • ٨.٢  / 10
    ١٠٢.٨٧٢

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / کوردی

    ماوەی فیلم / ١٣٦ خوله‌ک

    R

    درێژە

    A Star Is Born (2018)

    43309

    ١٣٦ خوله‌ک