۱۰ ڕاستی لەسەر (ڕوان ئەکتنسن) کە لەوانەیە بە "مستەر بین" بیناسی
3071 جار بینراوە
۱۰ ڕاستی لەسەر (ڕوان ئەکتنسن) کە لەوانەیە بە "مستەر بین" بیناسی...
۱- ئەو لە ٦ی کانوونی دووەمی ۱۹٥٥ لەدایکبووە(٦۱ ساڵ).
۲- لەگەڵ (تۆنی بلەیر)ی سەرۆک وەزیری پێشوو بەریتانیا چووەتە یەک قوتابخانە و لەهەمان پۆڵدا بوون.
۳- دەرچووی دوو زانکۆی بەناوبانگە، زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانکۆی نیوکاسڵ.
٤- ئۆتۆمبێڵی زۆر خۆشدەوێ، زۆر حەزی لە پێشبڕکێییە و خاوەنی چەندین ئۆتومبێڵە.
٥- یەکێک بوو لە مێوانەکان لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادە "ویلیام" و "کەیت میدلێتن".
٦- پلەی ئەندازیاری کارەبای هەیە لە زانکۆی "نیوکاسڵ"
۷- یەکێکە لە هەوادارانی "جەیمس بوند". ڕۆلی ئەکتەری پشتگیریکاری بینیووه لە فیلمی ‘NEVER SAY NEVER AGAIN’ی جێمس بۆند لەساڵی ۱۹۸۳.
۸- لە کۆتایەکانی ساڵی ۱۹۸۰ (ساناتری ساستری) میکیاجکاری کەناڵی "BBC" بینی، لە ۱۹۹۰ هاوسەرگیری لەگەڵ کرد، دوای ۲۳ هاوسەرگیری لە ساڵی ۲۰۱٥ لەیەک جیابوونەوە.
۹- دوو منداڵی هەیە، (لیلی) و (بێنجامین). لیلی بەشداری چەند فیلمێکی کردووه لەگەڵی.
۱۰- ناوە بەناوبانگەکەی (مستەر بین) خۆی وادانرابوو "مستەر وایت"بێت، دواتر گۆرا بۆ "مستەر کاولیفلاوەر" پێش ئەوەی لەکۆتایدا بوو بە مستەر بین.
نوسینی بابەت : Renas Edlby