close-icon

چوونەژوورەوە

ئەنجێلینا جولی

13726 جار بینراوە

ئەنجێلینا جولی


ئەستێرەی بەناوبانگ و ئەکتەری بواری سینەما ئەنجێلینا جولی لە ٤ی تەموزی ١٩٧٥ لە شاری لۆس ئانجیلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکی لە دایک بووە.  کچی هەردوو ئەکتەری ئەمریکی 'جۆن ڤۆیت' و 'مارشلین بێرتاند'ە. خوێندنی دواناوەندی لە ئامادەیی 'باڤیلی هیڵس' لە کالیفۆرنیا تەواو کردووە.  پاشان لە پەیمانگای شانۆیی 'لی ستراسبێرگ' وەرگیراوە. لە تەمەنی ١٤ ساڵی وازی لە خوێندنی ئەکادێمی هێنا وەک نمایشکەر لە شارەکانی لەندەن، نیو یۆڕک ، لۆس ئانجیلۆس کاری کردووە. 
لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا یەکەم ڕۆڵی سینەمایی پێدرا لە فیلمی '
Cyborg 2
هەرچەندە جولی حەزی لە بواری نواندن نەبوو ، وە لە یەکەم بەشداریکردنی فیلمیشدا شکستی هێنا و ئیتر بێهوابوو و بڕیاریدا جارێکی تر بەشداری لە هیچ فیلمێکدا نەکات.
بەڵام لە سالی ١٩٩٥ جولی ڕۆڵێکی گرنگی پێدرا لە فیلمی Hackers جولی بە دوو دڵی یەوە بەشداری لەو فیلمەدا کرد، بەڵام توانا و نواندی جۆلی بە سەرکەوتنێکی گرنگ دانراو ڕۆلەکەی زۆر بە باشی پەسند کرا.  لە دوای ئەو سەرکەوتنەش بڕیاریدا هەنگوای زیاتر لە بنێ لە پێشەسازی فیلم و سینەما لە ژمارەیەک فیلم بەشداری کرد وەک : 
Playing God, Love is All There is, Mojave Moon
بەڵام هیچکام لەم فیلمانە نەیانتوانی توانا و بەهرەی جوڵی دەربخات و ناوبانگ پەیا بکات. 
دواتر جوالی بەشداری کرد لە فیلمی George Wallace
 لەساڵی ١٩٩٧ و ڕۆڵیCornelia Wallace
 ی بینی. ئەو فیلمە بووە هۆی سەرکەوتنی جولی و لە بواری سینەمادا بەدەرکەوت 
 و خەڵاتی 
Golden Globe Award 
سالێک دوای ئەو سەرکەوتنەو لە ساڵی ١٩٩٨ بەشداری کرد لە فیلمی دۆکیومێنتاری Gia  
  جارێکی تر خەڵاتی
 ی وەرگرتGolden Glove Award 
 
جوڵێ لەتەمەنێکی بچووک چەند خەڵاتێکی وەرگرت ، هەتا ئەو کاتەی وازی لە نواندن هێنا و پەیوەندی بە زانکۆی نیو یۆرکەو کرد بۆ خوێندنی فیلمسازی و نووسینی سکریپت، بەڵام دووبارە ڕای خۆی گۆڕی و گەڕایەوە بواری ڕۆل بینین و بەشداری کرد لە فیلمی : '' 
Hell’s Kitchen, Pushing Tin, The Bone Collector
وە بە بەشداری کردنی لە فیلمیGirl Interrupted   دووبارە ناوبانگی پەیدا کردەوە و

خەڵاتیAcademy Awardی وەرگرت وەک باشترین ئەکتەری کچ
جولی لە سەرانسەری ئەمریکا ناوبانگی پەیدا کرد بە ڕۆڵە باشەکانی. بەڵام پاش دەرچونی فیلمی Tomb Raider  و بینینی ڕۆلیLara Croft ، جولی بووە ئەستێرەیەکی جیهانی.  فیلمەکە ٢٧٥ ملیۆن دۆلاری بەدەست هێنا، جولی لەو فیلمەدا ئەوەی نیشان دا کە چۆن کچێک دەتوانێت لە فیلمێکی ئاوادا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێت. 
یەکێکی تر لە فیلمە سەرکەوتوەکانی جولیMr. & Mrs. Smith  بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ کە توانی ٤٧٠ ملیۆن دۆلار کۆ بکاتەوە ببێتە شاژنی بۆکس ئۆفیس و ببێتە گران بەهاترین ئەکتەری هۆلیود.
بەشێک لە پڕ داهاتترین فیلمەکانی جولی:
wanted 2008 , 340 Million  $
Salt 2010, 290 Million $
The Tourist 2010, 270 Million $
Kung Fu Panda, i.2 Billion $ کە جوولی بە دەنگی بەشداری تێدا کردووە
Maleficent 2014, 773 Million $

بە پێی گۆڤاری فۆربیس جولی گرانبەهاترین ئەکتەری کچی هۆلیود بوو بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٩ و ٢٠١١ و ٢٠١٣ و داهاتی ساڵانی ٣٠ ملیۆن دۆلارە.


جگە لە کاری نواندن و سینەما جولی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی هەژاران. و بەشداری و سەرپەرشتی دەیان پڕۆژەی خێرخواز کردووە. 
ئەنجێلینا جولی هاوسەریگیری لەگەڵ ئەستێرەی بەناوبانگ براد پیت داکردووە و خاونی ٦ مناڵە، ٣یان مناڵی ڕاستەقینەی خۆیەتی و  ٣یانی لەخۆ گرتووە. 


خەڵاتەکان: 

Kids Choice 2015
Jean Hersholt Humanitarian 2013
Stanley Kramer 2012 
Rembrandt, Teen Choice 2011 
Peoples Choice 2009 
Satellite, Saturn 2008 
Freedom, Silver Berlin Bear 2007
MTV Movie, Glamour 2006
Teen Choice, Peoples Choice 2005
Academy, Golden Globe, Screen Actors Guild, Critics Choice 2000
Golden Globe, Screen Actors Guild, Satellite 1999
Golden Globe, National Board of Review 1998
..................
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: محەمەد عارف