close-icon

چوونەژوورەوە

کریس ماڕتن و گوێنس پاڵترۆ لێک جیابوونەوە

1667 جار بینراوە

کوردسینەما - لە دوای ئەوەی کێشە خێزانییەکانی خۆیان گەیاندە دادگای لۆس ئەنجلۆس، دادوەر واژۆی لەسەر بڕیاری جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی جیهانی گۆینێس پالتڕۆ و کریس مارتن-یدا.
کریس مارتن کە گۆرانیبێژێکی بەریتانییە، لە ساڵی 2003 لەگەڵ پاڵتڕۆ-ی ئەکتەری هۆڵیوود چووەتە ژیانی هاوژینییەوە، ئەو دوو ئەستێرەیە خاوەنی دوو منداڵن کە تەمەنیان 10 ساڵ و 12 ساڵە.
کێشەکانی نێوان مارتن و پاڵتڕۆ لە ساڵی 2014 دەستی پێکرد و ئەو دوو ئەستێرەیە کەیسەکەیان گەیاندە دادگای لۆس ئەنجلۆس-ی ئەمەریکا، لە رۆژی 16-ی ئەم مانگە دادوەری دادگای باری کەسێتی بڕیاری جیابوونەوەی ئەو دوو ئەستێرەیەیدا.
کریس مارتن وەک گۆرانیبێژێک توانیویەتی 6 خەڵاتی گرامی بباتەوە، پاڵتڕۆ-ی ئەستێرەی هۆڵیوودیش لە سآڵی 1998 خەڵاتی باشترین ئەکتەری بە رۆڵبینینی لە فیلمی "شکسپیر کەوتۆتە داوی خۆشەویستی"یەوە لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەستهێناوە.