هه‌نێک فیلم هه‌ن که زیاد له پێویست کاتی ده‌وێت بۆ به‌رهه‌مهێنان
2441 جار بینراوە
هه‌نێک فیلم هه‌ن که زیاد له پێویست کاتی ده‌وێت بۆ به‌رهه‌مهێنان ، زیاتر له راده‌ی ئاسای خۆی که له ٦ مانگ تێپه‌ر ناکات کاته‌که‌ی .ئێمه لێره‌دا باس له پێنج فیلم ده‌که‌ین که زیاد له پێویست کاتی ویستووه بۆ به‌رهه‌مهێنان ، جا بۆ هه‌چ هۆکارێک بێت
یەکەم / فیلمی Avatar
كاتی خایه‌ندراو : ١٠ ساڵ ، واتا شه‌ش جار چوون و هاتنه‌وه بۆ
پاندۆرا . كه دیمه‌نه‌کانی فیلمه‌که‌ی لێگیراوه .
هۆکار: ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر "جه‌یمس کامیرۆن" دوای ته‌واوکردنی "تایتانیک" ده‌ستی کرد به دروستکردنی فیلمه‌که له ساڵی ١٩٩٧ ، به‌لام به‌هۆی نه‌بوونی تێکله‌نۆژیای پێشکه‌وتوو ده‌بوایه چاوه‌رێبوونایه هه‌ر بۆیه دواکه‌وت ، چونکه فیلمه‌که ئیفێکتێکی زۆری ده‌ویست .
شایسته‌ی ئه‌و دواکه‌وتنه بوو ؟ فیلمه‌که براوه‌ی ٣ ئۆسکاره و پالێوراوه بۆ ٩ دانه ئۆسکار . بۆیه به دڵنیاییه‌وه شایسته‌ی بوو .
دووەم / Boyhood
كاتی خایه‌ندراو : ١٢ ساڵ .
هۆکار : ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که وای له فیلمه‌که کرد که وه‌ک ژیانی راستی بیبینین ، ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی که "چارت مه‌یسن" ه له‌ته‌مه‌نی ٦ ساڵی تاکوو ١٨ ساڵی خه‌ریکی وێنه گرتن بووه ، هه‌ربۆیه پێویست نه‌بووه که ئه‌کته‌رێکی که بهێندرێت که رۆلی گه‌وره‌یی "مه‌یسن" ببینێت .
شایسته‌ی ئه‌و دواکه‌وتنه بوو ؟ به‌دڵنیاییه‌وه ، فیلمێکی نمونه‌ی به‌رهه‌م هات وه له سایتی ImDb پله‌ی (٨.٠/١٠ )ی وه‌رگرتوه .
سێهەم / Sleeping beauty
كاتی خایه‌ندراو : ٨ ساڵ
هۆکار : گرنگیه‌ک و ورده‌کاریه‌کی زۆری بۆ کراوه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به باشی ده‌رکه‌وتووه . بۆ یه‌ک چرکه‌ی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه یه‌ک هه‌فته کاری ویسستووه .
شایسته‌ی ئه‌و دواکه‌وتنه بوو ؟ ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه باشترینه به‌ڕای ئه‌کته‌ر " ئنجلینا ناجولی" وه هه‌ره‌رها ٧.٩ /١٠ ی وه‌رگرتووه له
سایتی ImDb
چوارەم / The Simpsons Movie
كاتی خایه‌ندراو : ٩ ساڵ
هۆکار : نزیکی ١٦٠ جار ده‌قی نوسراوی فیلمه‌که‌یان گۆری ، وه ده‌نگی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که ساڵانی پێشوو ده‌نگه‌که‌یان ده‌به‌خشی ، له ساڵی ٢٠٠١ دا زۆربه‌ی مردن به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه ، هه‌ربۆیه ده‌بوایه ده‌نگێکی وه‌ک ئه‌وان به‌کاربهێنن . هه‌ر بۆیه فیلمه‌که دواکه‌وت بۆ ساڵی ٢٠٠٧
شایسته‌ی ئه‌و دواکه‌وتنه بوو ؟ وه‌ک زنجیره‌کانی به‌چێژ نین به‌ڵام زۆر که‌س به سه‌رکه‌وتووی داده‌نێن . وه له بۆکس ئۆفیسدا هه‌رایه‌کی ته‌واوی نایه‌وه به کۆکردنه‌وه‌ی ٥٢٥.٥٣٢،٣٧٠ $ دۆلار .
پێنجەم / The Lego Movie
كاتی خایه‌ندراو : ٤ ساڵ
هۆکار : له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نیمه‌یشنه‌که پێویستی به ورده‌کاریه‌کی زۆر هه‌بوو ، وه‌هه‌روه‌ها ده‌قی نوسراوه‌که‌ی دواکه‌وت .
شایسته‌ی ئه‌و دواکه‌تنه بوو ؟ به‌راستی ئه‌نیمه‌یشنێکی به‌چێژه ! به‌ڵنیاییه‌وه شایسته‌یه‌تی .
نوسینی بابەت / Dareas S. Omer