close-icon

چوونەژوورەوە

وەرزی پێنچەمی پریسۆن برێک و داستانە هاوشێوەکەی ئۆدیسە

5971 جار بینراوە

وەرزی پێنجەم و داستانە هاوشێوەکەی ئۆدێسە... حەفت ساڵ لەمەوبەر بوو کاتێک مایکڵ خۆی کردە قوربانی لە کۆتا زنجیرەی شکاندنی بەندینخانە، ئێستاش کوڕە بلیمەتەکە بۆ زنجینرەیەکی نوێی کەناڵی فوکس دەگەڕێتەوە کە بڕیارە لە بەهاری ۲۰۱۷ دەرچێ. لەم وەرزەدا مایکڵ سکوفیڵد(وێنتورث میللەر) لە پشت شیشەکانە و براکەی لینکن بۆرۆوس(دومینیک پورسێڵ) و هاوسەرە کۆنەکەی سارا تانکرێدی (سارا وەین کالیس) لە چارەنووسی بێئاگان. بەڵام چۆن مایکڵ لەجیاتی ئەوەی ٦ بست لەژێر گڵ بێ، نەمردووە و هێشتا دەژی، بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێ بگەڕێینەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا، کاتێک لە ساڵی ۲۰۱٤ ئەم دووانە میللەر و پورسێل لە زنجیرەی فلاش یەکیانگرتەوە دوای پێنج ساڵی دوورەدەستی. دومینیک: "من و وێنتورث هاوڕێیەتیەکی بەهێزمان هەیە، هەروەها هەستێکی ناوازەمان هەیە لەسەر شاشەکان، وە ئەوە وەک ئەوە وابوو هەرگیز لە شکاندانی بەندینخانە دانەبڕابووین کاتێک دووبارە پێکەوە کارمان کرد" میللەریش ووتی لەگەڵ پورسێل چاتمان کردووە ئەو بیروکەیە هاتە کایەوە: چی ئەگەر بچینەوە سەر مایکڵ و لینکن لەزنجیرەی شکاندنی بەندینخانە؟ دەبێ کەناڵی فوکس بەدڵی بێت؟ هەنگاوی سەرەکی لەوێوە دەستی پێکرد کاتێک پاول سکێورینگ هاتە ناوەوە، کە بەشێوەیەکی خێرا بوو دوای ئەوەی لەگەڵ میللەر کۆبووە و بەپەڕۆش بوو بۆ ئەو زینوبونەوەیە، پاول ووتی کە ویستویەتی لەچەند زنجیرەیەکی نوێ بەشدار بێ، هەروەها ووتی کەس نایەوێ بۆ چەند وەرزێک درێژبێتەوە و درێژە بکێشێت بەڵام ئەگەر بتوانین کورتەک دەرببڕین بە چیڕۆکێکی نۆ دە زنجیرەیی، من ڕازی دەبم. نوسینی بابەت ( ڕێناس ئیدبلی )