close-icon

چوونەژوورەوە

زە ڕۆک ئێستا پرداهاترین ئەکتەرە لە جیها

4409 جار بینراوە

دوەین "زه ڕوک" جۆنسن یاریزانی پێشووی زۆرانبازی و ئاکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، ئێستا پرداهاترین ئەکتەرە لە جیهاندا. به پێی گوڤاری  (Forbes Celebrity 100) کە لیستێکی ساڵانەی پڕداهاترین کەسایەتیە بەناوبانگەکانی بڵاو کردوتەوە ئەکتەری بەناوبانگ زە ڕۆک بە کۆکردنەوەی ٦٤.٥ ملیون دوڵار  لە ڕیزبەندی یەکەمی پڕداهاترین ئەکتەرەکانی جیهانە و لە پلەی نوزدەهەمدایە لەسەر ئاستی جیهان.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە هەردوو فیلمی (San Andreas)و (Central Intelligence) بەشداریکردووە بەتایبەت San Andreas کە سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئوفیسدا بەدەستهێنا، هەروەها کار لەسەر چەند ییلمێکی تری کردووە
لەوانە ( fast 8 )، (Moana) و (Baywatch).
دوەین دوگلاس جۆنسن کە هاوکات ناسراوە بە "زە ڕۆک"، لە ٢ی ئایاری ١٩٧٢ لە ویلایەتی کاڵیفۆرنیا لەدایکبووە و خاوەن ڕەگەزنامەی کەنەدی و ئەمریکیە.

 

نێدراوە لە لایەن / ڕێناس شەوکەت