close-icon

چوونەژوورەوە

چەند بەشێکی تری ئاڤاتار بەرھەمدەھێنرێت !

3734 جار بینراوە

دەرھێنەری فیلمی بەناوبانگی ئاڤاتار بڕیاریداوە ٤ بەشی تر لە فیلمەکەی بەرھەم بھێنێت و ماوەیەکی زۆرە ھەمووان چاوەڕێی بەشێکی تری ئەو فیلمە دەکەن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە ھونەرییەکان جەیمز کامیرۆنی دەرھێنەری بەناوبانگ لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە رۆڵی سینەما رایگەیاندووە بەنیازە ٤ بەشی تر لە فیلمی ئاڤاتار بەرھەم بھێنێت، ھەروەھا ئەو چیرۆکە دەبێت ببێتە بەشێکی ژیانی زۆربەمان و لە رۆتیناتی ژیان رزگارمان بکات، چونکە تەواوی کارەکان بە تەکنەلۆژیای سێ دووری ئەنجام دەدرێن و دوورن لە راستییەوە.

ھاوکات جەیمز رایگەیاندووە ئێستیا کار بۆ بەرھەمھێنانی بەشەکانی تری دەکات و کاری تۆمارکردنی ڤیدیۆیی سێ بەشی دەستپێدەکات، ھەروەھا بەو ٤ بەشە دەتوانێت تەواوی چیرۆکەکە بگێڕێتەوە و لە ساڵەکانی (٢٠١٨، ٢٠٢٠، ٢٠٢٢، ٢٠٢٣) بەشەکانی نمایش دەکرێن، ھەروەھا وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو بەشانە بڕێکی زۆر پارە قازانج بکەن لەدوای ئەوەی ئاڤاتار لەساڵی ٢٠٠٩ ٢.٨ ملیار دۆلاری قازانج کرد.

viagra discount coupon go viagra coupon