• دەربارە
  • فیلمەکان
  • خەڵاتەکان
  • لایڤ
  • ستاف

CFF فێستیڤاڵی فیلمی کۆ – ئۆنلاین

فێستیڤاڵی فیلمی کۆ
     یەکەمین فێستیڤاڵی ئۆنلاینە تایبەت بە وێبسایتی (کوردسینەما) لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٤/٢٣ دەستکراوە بە یەکەم هەنگاوی, ئەم فێستیڤاڵە بە هاوبەشی لە لایەن (سەرکەش محمد و ماڵپەری کوردسینەما) ئەنجام دەدرێت. 

     لەم فێستیڤاڵەدا گشت ژانرێکی فیلم وەردەگیرێت، (درامی – کۆمیدی – ئەکشن – ڕۆمانسی – هەستبزوێن – ئاڵۆز – دۆکیۆمێنتری – ترسناک .... هتد )، ئەم فێستیڤاڵە بەرنامە و پانێڵی تایبەت بە هونەرمەند و سینەماکاران ئەنجام دەدرێت بە شێوازی (لایڤ) لە لاپەڕەی تایبەتی (کوردسینەما) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دواتر گشت چالاکی فێستیڤاڵ لە وێبسایتی (کوردسینەما) لە بەشی (سینەماکۆ) دادەنرێت، بۆیە گشت سینەماکاران و فیلممەیکەرانی ئازیز دەتوانن فیلمەکانتان بنێرن و هەریەک لە کورتە فیلم و فیلمی درێژ (تەواو).

خەڵات و ڕێزلێنان:
     خەڵاتی تایبەت بە فێستیڤاڵ لە لایەن ڕێکخەرانی فێستیڤاڵ و لیژنەی دادوەران ئامادە کراوە و هەر یەک لە براوە دەبنە خاوەنی خەڵاتی فێستیڤاڵ و خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ (باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەر، باشترین دۆکیۆمێنتاری، باشترین ئەنیمەیشن، باشترین پرۆدیوسەر، باشترین مەیکئەپ ئارتیست،  باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین بەڕێوەبەری بەرهەم، باشترین مۆنتێر، باشترین موزیک، باشترین لایتینگ، باشترین سپێشەڵ ئیفێکت، باشترین دەنگ وەرگر) 

یاسای فێستیڤاڵ: 
    - دەبێت ئەو فیلمەی بەشدار دەبێت یەکێک لە بەشی سەرەکی فیلمەکە یاخود لۆکەیشنی فیلم لە یەکێک لە پارچەکانی کوردستان بێت، واتە دەبێت دەرهێنەر خەڵکی یەکێک لە چوار پارچەی کوردستان بێت یاخود لۆکەیشنی سەرەکی فیلم یاخود ئەکتەری سەرەکی فیلم.  

    - دەبێت گشت فیلمەکان کە بەشداری فێستیڤاڵ دەکەن بە شێوەی (mp4) بێت و کەمترین کوالێتی دەبێت (1080) بێت، (کورتە فیلم دەبێت کەمتر بێت لە (٣٠) خولەک و فیلمی درێژ دەبێت زیاتر بێت لە (٣٠) خولەک) 

کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی فیلم ٢٠٢٠/٥/٢٠ دەبێت

فیلمەکان

خەڵاتەکان

‌ لایڤەکان

ستافی فێستیڤاڵ

  • سەرکەش محمەد

    سەرۆک فێستیڤاڵ
  • قادر چەپک

    بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ
  • ئیلهام هیدایەت

    بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان
  • تابان خەلیل

    پێشکەشکار
  • رەوا کوردمان

    دیزاین و ڤیدۆگرافیک
  • بڕیار بورهان

    تەکنیکار
  • بیشوان کامەران

    ستافی فێستیڤاڵ
  • ژیر دانا

    ستافی فێستیڤاڵ
  • بڵند عیرفان

    ستافی فێستیڤاڵ
  • جوتیار بەرزان

    ڤیدیۆ گرافیک