دەربارەی ئێمە
پڕۆژەی سینەماکارە کوردەکان

نوێترین پڕۆژەی وێبسایتی کوردسینەما لەژێر ناونیشانی: "ئاوڕدانەوەیەکی جدیی لە سینەمای کوردیی" هەر یەک لە ئێمە ئاگادارین لەوەی کە سینەما و فیلمی کوردی لە چ قەیرانێکدایە ، قەیرانێک کە بووەتە هۆی ئەوەی بێ ئاگاترینەکانی ناو کۆمەڵگا لە هونەر و فیلم بڵێن: "فیلمی کوردی لە نزمترین ئاستدایە و هیچ هیوایەکیش بۆ بەرەوپێشبردنی نیە" ، ئاشکرایە کە ئەم جۆرە قسانە هیچ کات نابن بە هۆکاری سەرەکی شکستهێنان بە پڕۆسەیەک بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە تەنانەت ئەو کەسانەشی کەمترین بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە بەرامبەر بە هونەر و سینەما ئامادەیی ئەوەیان تیا نیە کاری بۆ بکەن و بەرەوپێشی ببەن. هەر لێرەوە کوردسینەما بە پێویستی ئەزانێت کە پڕۆژەیەک ڕابگەیەنێت لەپێناو دروستکردنی ئەم بەرپرسیارێتییە ، وە بە جۆرێک هانی خەڵک و سینەمادۆستان بدات کە سەرەڕای دووریان لە هونەر و سینەمای کوردیەوه ڕۆڵێکیان هەبێت لە بەرەوپێشبردنیدا ، بەم شێوەیەش هەمان ئەو کەسانەی کە پێشتر بەرپرسیاریەتیان لەسەر شان نەبووە و بێ هیوا بوون لە بەرەوپێشبردنی سینەمای کوردی دەتوانن ڕۆڵێکی ئێجگار گەورە و کاریگەریان هەبێت ، پڕۆژەکەش پڕۆژەی (سینەماکارە کوردەکان)ـە. لەم پڕۆژەیەدا کوردسینەما هەوڵدەدات بەشێکی تایبەت بکاتەوە بۆ سینەماکارە کوردەکان ، وە بۆ هەر سینەماکارێک جگە لە ناساندنێکی سینەماکارەکە ، هەندێک یاخود تەواوی فیلمەکانی ئەو سینەماکارە بەردەست بکات بۆ بینین ، بەم شێوەیەش خەڵک دەتوانن بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆییان هەبێت لەگەڵ ئەو فیلمە کوردیانەی کە تا ئێستا بەرهەمهێنراون و بتوانێت بینەریان بێت ، وە دواتر کاردانەوەی هەبێت و بتوانیت خوێندنەوە بۆ فیلمی کوردی بکات لەو ئاستەی کە ئێستا تیایەتی ، بەم جۆرەش ئاشنایی تاک بۆ کارەکانی پێشتر زیاد دەبێت و هۆشیاریەکیش دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی باشترکردنی کارەکانی داهاتووی سینەمای کوردی. ئەوەی کە دەبێتە هۆی بەردەوامی ئەم پرۆژەیەو هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی دەبێت سینەماکارە کوردەکانمانن, کە هەموویان خاوەنی چەندین بەرهەمن کە تا ئێستا دەرفەت نەبووە تاکی کورد بینەریان بێت و بێبەش بوون لەو بەرهەمە خۆماڵیانە . ئێمە هیوامان هەیەو دڵنیاین کە سینەماکارانی کورد هاوکارمان دەبن و پاڵپشتیمان دەکەن بە ناردنی فیلم و بەرهەمەکانیان بۆمان تا بتوانین ببینە هۆکارێک بۆ گەیاندنی پەیام و کارەکانیان بە بینەران، بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم سینەماکارەکانمان دەکەین پاڵپشتیمان بکەن و سی ڤی و بەرهەمەکانیان بنێرن بۆمان تا بتوانین بە هەموومان خزمەتێک بە سینەمای کوردی بکەین و ئەمە بکەینە سەرەتایەک بۆ گەیاندنی بینەر بە سینەماکارانمان.... دەستەی باڵای کوردسینەما یانزەی نۆڤمبەری ٢٠١٨
لینکی بەشە نویکەمان

نوێترین فیلم

  • 8  / 10
    87,339

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / ئینگلیزی / عه‌ڕه‌بی / فارسی

    ماوەی فیلم / 122 خوله‌ك

    R

    درێژە

    John Wick: Chapter 2 (2017)

    11846

    122 خوله‌ك

  • 6.5  / 10
    15,728

    زمان/ ئینگلیزی

    ژێرنوس / نییه‌

    ماوەی فیلم / 105 خوله‌ك

    PG-13

    درێژە

    The Commuter (2018)

    8047

    105 خوله‌ك