یەڵماز گونەی

ژیاننامە

یەڵماز گونەی (بە تورکی: Yılmaz Güney ، ١ی نیسانی ١٩٣٧ – ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤) دەرھێنەر و نووسەر و ئەکتەرێکی بەناوبانگی زازا و کورد بوو. یەڵماز گۆنای بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت چەندین خەڵاتی جیهانی لەو بوارەدا بەدەستهێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی ڤیستیڤاڵی (کان) بوو لە ١٩٨٢.

 

کورتەی ژیانی
یەڵماز لە لادێیەکی بچوکی کوردستانی تورکیا گەورە بوو دواتر لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری تەواوکرد. لە تەمەنی ٢١ ساڵیەوە دەستی کرد بە کاری سینەما. بەهۆی کەسایەتی و هەڵس و کەوتیەوە بە "پاشای ناشیرین" ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ ١٨ مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی "کۆمۆنیستانە". لە ساڵی ١٩٦٥دا دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی فیلم.[١]
پاش ئەوەی لە زیندان رایکرد رووی کردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لەساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆیشێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.