مەریوان ئیبراهیم

ژیاننامە

مەریوان ئیبراهیم غفور لە ساڵی ١٩٦٦ لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لەدایك بووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی هەر لەو شارە تەواو كردووە و پاشان لە ساڵی ١٩٨٣ چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی هونەری نواندن لە ساڵی ١٩٨٨ بە پلەی زۆرباش دیبلۆمی هونەری وەرگرتوە .
‎یەكێكە لە دامەزرێنەرانی تیپی شانۆی سالار، پاشان بووەتە سكرتێری تیپی نواندنی سلێمانی و ئێستاش سەرۆكی گروپی سیمای هونەرییە هەروەها فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی بەشی هونەری سینەما.
‎ئەو شانۆگەریانەی بەشداربووە وەك ئەكتەر:
- شانۆیی بەرەو خوار، دەرهێنانی ئەحمەد سالار.
- شانۆیی مەم و زین، دەرهێنانی فەرهاد شەریف.
- شانۆیی نالی و خەونێكی ئەرخەوانی، دەرهێنانی ئەحمەد سالار.

- شانۆیی كێشەی چوون و نەچونەكەی نالی، دەرهێنانی ئەحمەد سالار.
- شانۆیی هاوڕێی گیانداران، دەرهێنانی دڵشاد ئەحمەد.
- شانۆیی كوێر ئۆغڵێ دەرهێنانی شەفیقە محەمەد.
- شانۆیی چرا، دەرهێنانی كامەران ڕەوف.
- شانۆیی یاری پاشاو وەزیر، دەرهێنانی سۆران عوسمان.
- شانۆیی نرخی ئازادی، دەرهێنانی عوسمان فارس.
- شانۆیی شەوی پیاو كوژان، دەرهێنانی دڵشاد ئەحمەد. 
- شانۆیی دەنگ دانەوە، دەرهێنانی كاوە جوتیار.
- شانۆیی بازرگانی ڤینیسیا، دەرهێنانی بەدیعە دارتاش.
- شانۆیی پاسەوان، دەرهێنانی حسێن میسڕی.
- شانۆیی قەڵای دمدم، دەرهێنانی شەفیقە محەمەد. 
- شانۆیی هاملێت، دەرهێنانی ئەحمەد سالار. 
- شانۆی تەم تومان، دەرهێنانی حسێن میسڕی.
- شانۆی ورچ، دەرهێنانی ئومێد حسێن. 
- شانۆیی دۆشاو فرۆشە هەژارەكە، دەرهێنانی ستار محەمەد.

 

ئەو كورتە فلیمانەی كاری تێدا كردووە وەك سیناریۆو دەرهێنان:
- كات ژمێر
- كۆرپە
- سۆما
- دواوێنە
- خۆر 
- پیاوێك لە ئاڵتون
- ساتێك بۆ من

 

هەروەها خاوەنی چەندین فلیمی درێژە وەك دەرهێنان:
- فیلمی نامۆ
- فیلمی گەشتێك بۆ خۆشەویستی
- فیلمی تالەی نەگبەت
- فیلمی ئاژاوە چیەكان
- فیلمی یادی ماملێ
- فیلمی چریكەی زیرەك
- فیلمی تۆڵە
- فیلمی بۆیاخچی
- فیلمی كرێچی

‎ئەو زنجیرە درامایانەی كاری تێدا كردووە وەك دەرهێنان:
- گوڵەكانی ماڵئاوایی
- كە خەم گوڵ ئەگرێ
- سایە
- سەراب

 

ئەو زنجیرە درامایانەی وەك ئەكتەر و یاریدەدەری دەرهێنەر كاری تێدا كردووە: 
- ڕیحانە
- نامەكانی ئەشرەف
- پاداشت
- سڵاو گوڵەكانی پایز
- نمە خان
- عەلی ئاوا