سەرکەش محمد

ژیاننامە

(سەرکەش محمد) نوسەر و دەرهێنەر و ئەکتەر، لە ٢٨/١/١٩٩٢ لە سلێمانی لە دایک بووە.
لە ساڵی ۲۰۱۳ دەستی کردووە بە کاری سینەمایی و یەکەمین کورتە فیلم لە ساڵی ۲۰۱٤ بە ناوی (تارمایی) بەرهەم هێنا و فیلمەکە لە جۆری ئەکشن و ئەدڤێنچە بوو، دواتر ۳ کورتە فیلم بە ناوەکانی (چیرۆکی من ، دەرزی ، سیڤی)، کە بوونە خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان‌ لە فێستیڤاڵی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان هەر لە ساڵی ۲۰۱٤ گروپێکی دروست کرد لە بواری سینەما کە ئێستاش بەردەوامن لە کارکردن، ئەو کەسانەی بوونەتە ئەندام تایبەت‌ کاری لەسەر کردون لەو بەشەی کە خۆیان هەڵیان بژاردووە و پرۆڤەی پێکردون‌، هەندێک لەو ئەندامانە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا و هۆڵندا سەرقاڵی کاری سینەماین، هەندێکیشیان بێژەری سەرکەوتوو و ناودارن.

 لە بە نیازە کار بۆ یەکەمین فیلمی درێژی بکات کە لە چەند ژانرێکی جیاواز پێکدێت.

ئەو کارانەی بەشداری تیاکردووە:

- کورتە فیلمی (ڕۆزا)، کە سیناریۆی لە لایەن خۆم بووە وەک ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکی بەشداربووم.
فیلمی جۆری ئاڵۆزە و باس لە پیاوێک دەکات کە تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی خێزان و منداڵەکەی لە کاتێکدا تاوانباریش نیە، کە خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆری وەرگرت و بەشداری ئەم فیستڤاڵانەی کردووە  (فێستیڤاڵی نیوۆرک، ئێرلەندا ، فێستیڤاڵی چارلی چاپلن، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەفریقا، فێستیڤاڵی لاوانی هیندستان )

- کورتە فیلمی (تارمایی) 
باس لە پێشمەرگەیەکی دەستبەسەر دەکات لە لایەن داعش و ڕزگار کردنی لە لایەن چەند هێزێکی تایبەت وەک پێشمەرگە و شەڕڤان پێکەوە، خاوەنی خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەت لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر و بەشداری چەند فێستیڤاڵێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی کردووە.

- کورتە فیلمی (دەرزی) 
باس لە خیانەتی نیشتمان دەکات و باس کردن و ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی.

- کورتە فیلمی (چیرۆکی من)
باس لە خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچێک دەکات کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن بەڵام باوکی کچەکە تەنها بۆ ترساندن دەیەوێت ڕێگەیان لێ بگرێت.

وە بەنیازە لە چەند کورتە فیلم و شانۆگەریش بەشدار بێت کە کاریان لەسەر دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەمین کتێبی چاپ ئەکرێت کە باس لە بەرهەمهێنان و جۆرەکانی فیلم ئەکات.